كۆریای باكوور ده‌ستی له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵنه‌گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشوور رایده‌گه‌یێنێت، هێشتا كۆریای باكوور به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی.
جه‌نه‌راڵ ڤینسینت برۆكس، فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشوور، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/7/2018 رایگه‌یاند: "پیۆنگ یانگ ده‌ستی له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵنه‌گرتووه".
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه له لوتكه‌ی ئاسپین له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ گوتوویه‌تی: "تا ئیستا داخستنی یه‌كجاره‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوورمان نه‌بینیووه‌و كۆگای سووته‌مه‌نییه‌كانیشی لانه‌داوه، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت، هێشتا پیۆنگ یانگ به‌رده‌وامه و پێویسته به رێگه‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی‌دا هه‌نگاو بنێت".
له هه‌مان كاتدا ره‌تیكرده‌وه قسه له‌باره‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور بكات و گووتی: ئه‌و زانیارییانه زۆر هه‌ستیارن.
ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون له لوتكه‌كه‌یاندا له سینگاپوور، یاداشتێك كه به نایاب ناویانبرد واژۆكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێه‌ری نه‌خشه رێگایه‌ك چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور داماڵرێت و له به‌رامبه‌ردا گه‌مارۆ و سزاكانی سه‌ر پیۆنگ یانگ هه‌ڵبگیرێت.
ته‌نانه‌ت كیم جۆنگ ئون واژۆكردنی ئه‌و یاداشته‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ به ده‌ستپێكێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن ناوبرد و گووتی: "له داهاتوودا گۆڕانكاریی گه‌وره رووده‌دات".