بارسێلۆنا دەیەوێت ئەوەی تاکو ئێستا لە مێژووی یانەکە پێینەکراوە ئەم وەرزە ئەنجامی بدات

بارسێلۆنا دەیەوێت نازناوێکی نموونەیی لالیگا بەدەست بهێنێت

بارسێلۆنا دەیەوێت نازناوێکی نموونەیی لالیگا بەدەست بهێنێت و بۆ شەشەم جار لە مێژووی خولی یانەکانی ئیسپانیادا نازناوێکی نموونەیی بەدەست بهێنێت و جگە لە نازناوی خولەکە خەڵاتی پێجیچی و زامۆرا و بەهێزترین هێلی هێرشبردنی خولەکەش بباتەوە، کە لە مێژوودا تاکو ئێستا تەنیا یانەکانی سپۆرتینگ خیخۆن و ڤاڵێنسیا و ریال مەدرید ئەم دەستکەوتەیان بەدەستهێناوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت ئەوەی لە مێژووی یانەکە تاکو ئێستا نەیکردووە، لەم وەرزە ئەنجامی بدات و لالیگایەکی نموونەیی بەدەست بهێنێت.
لە مێژوودا تەنیا یەنەکانی سپۆرتینگ خیخۆن و ڤاڵێنسیا و ریال مەدرید توانیویانە نازناوێکی نموونەیی لالیگا بەدەست بهێنن، بلاوگرانا دەیەوێت ئەم وەرزە بۆیەکەمجار ئەمە بکات.
نازناوی نموونەیی لالیگا واتە جگە لەوەی یانەکە ببێتە پاڵەوانی خولەکە، خەڵاتی پیچیچی تایبەت بە گۆڵکار و زامۆرای تایبەت بە باشترین گۆڵپارێز لە هەمان وەرز بەدەست بهێنێت و خاوەنی بەهێزترین هێلی هێرشبردن و بەرگری بێت لە خولەکە.
بارسێلۆنا جگە لەوەی بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە و 11 خاڵ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەم و 15 خاڵ لە ریال مەدریدی سێیەمەوە دوورە، لیۆنێل مێسیش بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و سێ گۆڵی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر تۆمارکردووە و نزیکە بۆ پێنجەمین جار خەڵاتی پێچیچی تایبەت بە گۆڵکاری خولەکە بەدەست بهێنێت.
تێرشتیگنی گۆڵپارێزیش لەم وەرزە لە کۆی 29 یاری تەنیا 13 گۆڵی لێبووە و گۆڵێکی کەمتر لە ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئاتلێتیکۆ مەدرید لێکراوە و ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییەش نزیکە لەوەی بۆیەکەمجار خەڵاتی زامۆرای تایبەت بە باشترین گۆڵپارێزی خولەکە بەدەست بهێنێت.
بارسێلۆنا لەم وەرزە تاکو ئێستا خاوەنی بەهێزترین هێلی هێرشبردنی خولی ئیسپانیشە، یاریزانەکانی 74 گۆڵیان تۆمارکردووە و گۆڵێکیان لە ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو کردووە.