جۆرە بەنزینێكی مەترسیدار لە كوردستان پەیدا دەبێت

"ژمارەیەك بەرپرس و كۆمپانیا لەو بابەتەوە گلاون"

K24 - سلێمانی

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرەڕای گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان، بەشێك لەو بەنزینەی لە ھەندێك بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە، مادەیەكی ژەھراوی تێدایە و زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی نرخی بەنزین گران بووە، بە گوێرەی بە دواداچوونەكانمان، بەشێك لەو بەنزینە لە سنووری سلێمانی ھەیە، جۆرە مادەیەكی لەگەڵ تێكەڵ دەكرێت بە مەبەستی بەرزكردنەوەی كوالیتی بەنزین، كە ئەمەش مادەیەكی ژەھراویی و مەترسیدارە بۆ تەندروستی مرۆڤ".

ئەوەشی خستەڕوو: "ژمارەیەك كۆمپانیا و بەرپرس لەو بابەتە تێوەگلاون و سەرجەم بەڵگەكانمان داوەتە پارێزگاری سلێمانی، داوا دەكەین لیژنەیەكی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە پێكبھێندرێت و لێكۆڵینەوە بكرێت".

ھ.م

جۆرە بەنزینێكی مەترسیدار لە كوردستان پەیدا دەبێت
جۆرە بەنزینێكی مەترسیدار لە كوردستان پەیدا دەبێت
جۆرە بەنزینێكی مەترسیدار لە كوردستان پەیدا دەبێت