دواى 31 ساڵ زيندانيكردن بووه مليۆنێر
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى ئه‌مريكايى، دواى ئه‌وه‌ى 31 ساڵى له زيندان به هه‌ڵه به‌سه‌ر برد، دواى ئازادبوونى بووه مليۆنێر.
كه‌ناڵى فۆكس17ى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، هاووڵاتى لۆره‌نس ماككينى، له ويلايه‌تى تينيسى، دواى 31 ساڵ زيندانيكردن، له 2009 ئازاد كرا.
ئازادكردنه‌كه دواى پێداچوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان بوو، ده‌ركه‌وت، ئه‌و پياوه له تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسى و دزين تێوه‌نه‌گلاوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى به هه‌ڵه حوكمى به‌سه‌ردا درابوو.
ئه‌و كاته‌ى ماككينى ئازادكرا، دادگا ته‌نيا 75 دۆلارى وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ دانابوو.
ماككينى ئه‌و پاره‌يه‌ى پێ كه‌م بوو و ده‌يوت: "حكومه‌ت 30 تا 40 ساڵ له ژيان بێبه‌شى كردم، هيچ ده‌رفه‌تێكم نه‌بوو ژيانى خۆم باشتر بكه‌م".
دواى هه‌شت ساڵ له ئازادبوونى، دادگاى ويلايه‌ته‌كه‌ى بڕياريدا، له رووى ياساييه‌وه دووباره ماككينى بۆ ژيانێكى نوێ ئاماده بكرێته‌وه و به‌و هۆيه‌شه‌وه، پێويسته بڕى يه‌ك مليۆن دۆلار بدرێته ماككينى.
ليژنه‌ى به‌دواداچوونى سكاڵاكانى ويلايه‌تى تينيسى، ئاشكرايكردووه، ماككينى راسته‌وخۆ 353 هه‌زار دۆلارى وه‌رگرتووه، بۆ خه‌رجى پارێزه‌ر و دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى و بڕياره له ماوه‌ى 10 ساڵى داهاتوودا ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى كه ماوه‌ته‌وه پێى بدرێت.
ئ.ر