دوو ئەندامی میت چەند نهێنییه‌ك ئاشكرا دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەو دوو ئەندامەی دەزگای ھەواڵگری توركیا میت كە لەدەست پەكەكەدا دیلن، دانیان بەوەداناوە كە ساكینە جانسز و دوو چالاكوانی دیكەی پەكەكە لەلایەن میتەوە كوژراون و بریارەكەش لەبەر ئەوەی ھەستیارە، له‌لایه‌ن كەسانی پلە باڵاوه ده‌درێن و، پێویسته راوێژكاری میتيش ئاگادار بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا "ميت", ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیاره و، له‌وانه‌یه توركیا له‌و كه‌یسه‌دا تۆمه‌تبار بكرێت، چونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سێ چالاكوانانه‌ی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن میته‌وه كوژراون، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه‌دا ئاكتیڤ بوو.
پیشتریش به‌رپرسانی كه‌جه‌كه رایانگه‌یاندبوو، نه‌ك ته‌نیا دوو كه‌س، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستگیركراون و، زانیاری و نهێنی گرنگ و باشيان دركاندووه و دانیان به‌زۆر شتی دیكه‌شدا ناوه.