پیاوێکی 83 ساڵ بەرەنگاری سێ چەکدار دەبێتەوە

دزەکان چەکییان پێیە، بەڵام پیاوەکە بە مشتەکۆڵە دەریان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە وڵاتی ئیرلەندا، سێ دز بە چەکووش و چەکەوە هێرشدەکەنە سەر دوکانێکی گرەوکردن (بێتینگ) و دەیانەوێت بڕێکی زۆر پارە بدزن، بەڵام پیاوێکی تەمەن 83 ساڵ بەرەنگاریان دەبێتەوە و بە شەق و مشتەکۆڵە دەریان دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دێنیس کۆنەر، پیاوە پیرەکە، لەگەڵ سێ گەنجی دیکە لە دوکانەکە بوون کاتێک دزەکان هێرشیانکردووە. گەنجەکان زوو خۆیان بەدەستەوە دەدەن. بەڵام پیاوە پیرەکە رەتیدەکاتەوە بەزەبری چەک و چەکووش دزەکان بێزاری بکەن و هێرشدەکاتە سەریان و دەریان دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئیندیپێندت، کۆنەر لەبارەی رووداوەکە گووتی: "کاتێک ئەوانم بینی هێرشیانکردە سەر بەڕێوەبەری شوێنەکە، من کاردانەوەم هەبوو، سەیری گەنجەکانی دیکە بکە، تەنانەت خۆشی تێناگەیەنن".

گرتە ڤیدیۆکە کە لە رێگای کامێرای چاودێری دوکانە تۆمارکاوە، دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، خەڵکی ستایشی خۆنەویستی ئەو پیرە پیاوە دەکەن و پێی دەڵێن تۆ لەوانی دیکە "رۆحێکی گەنجترت هەیە".

H.J