قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا بۆ 30 رۆژی دیكه درێژ كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترۆدۆ، رایگه‌یاند، كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، بۆ ماوه‌ی (30) رۆژی دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات درێژ بكه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات، هه‌فته‌ی رابردوو، رایانگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر هه‌یه تا (21ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان هه‌ردوو وڵات درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی ئایار/ مایۆی 2020)، ته‌نیا (52) حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كران. ئه‌مه‌ش به‌راورد به دوێنێ دووشه‌ممه بۆ نیوه كه‌متر بووه، به‌و پێیه‌ی دوێنێ (103) حاڵه‌ت تۆمار كرابوون.
ده‌سته‌ی گشتی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندبووه، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا، (52) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانییه گه‌یشتووه‌ته (5) هه‌زار و (857) كه‌س.
له كه‌نه‌دا رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا گیراونه‌ته به‌ر، به‌ڵام به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته ناچار بوون له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه.
له ئه‌مه‌ریكاش، دوای چه‌ند هه‌فته له هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به هۆی كۆرۆناوه، له (24) كاتژمێری رابردوودا، (759) حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا تۆمار كراوون، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ژماره‌ی حاڵه‌تی مردنه له شه‌و و رۆژێكدا له‌و وڵاته تۆمار كرابێت.