یەکێتی داوا لە عەبادی دەکات هێز رەوانەی کەرکووك بکات
K24 - ھەولێر
سەرۆکی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە کەرکووك داوا له عه‌بادی ده‌كات بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێز ره‌وانه‌ی شارەکە بكات.
رێبوار ته‌ها، سەرۆکی لیستی یه‌كێتی لە کەرکووك له راگه‌یاندراوێكدا داوا له عه‌بادی ده‌كات به‌زووترین كات بێته سه‌ر خه‌ت و هێز ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك بكات بۆ پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه گه‌مارۆ دراون.
رێبوار ته‌ها دەشڵێت، حكوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكی ناڕه‌وا كه رووبه‌رووی كارمه‌ندانی کۆمسیۆن ده‌بێته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە لەگەڵ ئاشكراكردنی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەكان، ژمارەیەك لایەنی سیاسی رایانگەیاند، كە لە كەركووك و سلێمانی یەكێتی ساختەكاری لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان كردووە، لە سنووری پارێزگای كەركووكیش كارمەندانی كۆمسیۆن لەلایەن ھێزەكانی عێراق گەمارۆدران.
ھ.م