پێشمهرگهيهك داواى رزگاركردنى ژيانى كچهكهى دهكات
K24 – ههولێر:
كچی پێشمەرگەیەك لە ھەولێر تووشی لە ناوچوونی كتوپڕی جگەر بووە، پزیشكەكان دەڵێن ئەم كچە دەبێ لە ماوەی 5 رۆژ نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ بكرێت، ئەگەر نا گیانی لە دەست دەدا.
باوكی ئەو كچە دەڵێت توانای دابینكردنی ئەو بڕە پارەیان نيیە، كە دەكاتە 80 ھەزار دۆلار و بۆ نەشتەرگەرییەكە پێویستە.
لە رێگای كوردستان24هوه باوكى ئهو كچه داواكارە لە سەرۆكی حكومەت و كەسانی خێرخواز، كە كچە 13 ساڵەكەی لە مردن رزگار بكەن.
پزیشكی پسپۆڕی ئهو نهخۆشييه، دكتۆر د. دڵشاد شێخانی باسی دەگمەنبوونی نەخۆشیى ئهو كچه دهكات و دهڵێت: تەنیا 3 رۆژ كات ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین بە تیمێكی پزيشكى 20 كەسی ئەو نەشتەرگەرییە لە كوردستان ئهنجام بدهين.