نھێنی دابەزینی "پێنج فریشتە لە قەڵای ئامەد" ئاشكرابوو
K24 – ھەولێر
دابهزینی پێنج فریشته له قهلای كۆنی ئامهد، مانگیكە بهكارهێنهرانی سۆسیال میدیای بە خۆوە سەرقاڵكردووە و و ڤیدیۆیەكەشی بە ناوی "دابەزینی فریشتەكان لە سوری ئامەد" بڵاوبووەتەوە.
مانگێك پاش ئەوەی ڤیدیۆی "دابەزینی فریشتەكان لە قەڵای ئامەد" بەشدارانی فەیسبووك و تویتەری بە خۆوە سەرقاڵ كردبوو، نھێنییەكەی ئاشكرابوو.
رۆژنامەی میللییەتی توركی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27 نیسانی 2017 بڵاویكردەوە، ئەوەی لە سۆسیال میدیا بڵاوكراوەتەوە، كلیپی گرووپێكی ھونەرییە، لە مەودایەكی دوور دیمەنەكەیان تۆماركراوە و تێیدا پێنج ژن بە جلوبەرگی سپی دەردەكەون.