سبه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستيى ده‌نگه‌كان له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، به سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ران و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌و سه‌ندووقانه ده‌كات كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانى كۆميسيۆن گه‌یشتنه هه‌ولێر به مه‌به‌ستى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان.
له‌یس جه‌بر، گوته‌بێژی كۆمسیۆن ئاشكرایكردووه: كه تاوه‌كو ئێستا ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ شه‌ش پارێزگا ته‌واوبووه، كه بریتین له پارێزگاكانی به‌سره، میسان، زیقار، موسه‌ننا، قادسیه و واست.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ولێر ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ نزیكەی 220 سندووق ئەنجام دەدرێت، كە تانەیان لەسەرە.
پرۆسه‌ى ژماردنى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان رۆژى (3ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018)، به‌سه‌رپه‌رشتی ژماره‌يه‌ك دادوه‌ر، له چه‌ند پارێزگايه‌كى عێراق ده‌ستيپێكرد.
ئ.ر