وادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان درێژ دەكرێتەوە

چوار لایەنی سیاسی لەسەر ئەم بابەتە دەكۆبنەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆببنەوە، پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەن".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، شاندی یەكێتی پێشنیازی كردووە دوو رۆژ وادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان درێژ بكرێتەوە، پێشتر یەكێتی رایگەیاندبوو كە تا 12 و 13 ئەم مانگە پەرلەمان كارابكرێتەوە، بڕیاریشە یەكێتی و یەكگرتوو لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ كۆببنەوە".

ھەر سەبارەت بەو پێشنیازەی یەكێتی، رۆژنامەی كوردستانی نوێ زمانحاڵی ئەو حزبە نووسیویەتی: "لەسەر پێشنیازی یەكێتی كاراكردنەوەی پەرلەمان دوو رۆژ دواخراوە، ئەگەر ئەم ھەوڵەش سەركەوتوو نەبوو لە كۆبوونەوەی داھاتووی حزبە كوردستانییەكان بڕیار لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و كۆبوونەوەی پەرلەمان دەدرێت".

بابەتێكی رۆژنامەی كوردستانی نوێ لەبارەی پێشنیازی یەكێتی بۆ درێژكردنەوەی وادەی كاراكردنەوەی پەرلەمان