له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێرێك 6 كه‌س كوژران و برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێرێك پێكدادانی چه‌كداری درووست بووه و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه به وێبسایتی "بغداد الیوم"ی عێراقی راگه‌یاندووه، سه‌ره‌تا كێشه‌كه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر له نێوان دوو كه‌س سه‌ریهه‌ڵداوه، كه له‌و پارێزگایه باوه، دواتریش په‌نایان بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان و سوات سه‌ره‌تا نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی كێشه‌كه بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
له باره‌ی قوربانییانیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه سه‌ره‌تا به برینداری گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و له‌وێ سێیان گیانییان له‌ده‌ستداوه و سێ برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
ا. م