دادگا دوا بڕیاری بۆ "شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی داعش" ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌نوێ ناوی داعشه ئه‌ڵمانییه‌كه كه به شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی مووسڵ ناوده‌برێت و له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو له مووسڵ ده‌ستگیركرا هاته‌وه ناو ناوان و رۆژی یه‌كشه‌ممه 18/2/2018 دادگا بڕیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسییه‌وه ده‌ركرد.
دادگایه‌كی عێراقی فه‌رمانی شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ "linda wenzel"ـی ته‌مه‌ن 17 ساڵان ده‌ركرد كه له شاری بولسنیتزی ئه‌ڵمانیاوه هاتووه‌ته عێراق و په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به نایاسایی هاتووه‌ته عێراق فه‌رمانی ساڵێك زیندانیكردنی دراوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێردمنداڵه و ته‌مه‌نی ته‌نها 17 ساڵ بووه كاتێك چووه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه، فه‌رمانی 5 ساڵی دیكه زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه لیندا مێردمنداڵه، دادگا دانیشتنێكی داخراوی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و هێنراوه‌ته به‌رده‌م دادگای نه‌وجه‌وانانی به‌غدا. له كاتی دادگاییكردنیدا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ئاماده‌بوون و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یان بینیوه.
لیندا مانگی ته‌مووزی ساڵی 2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له شاری مووسڵ ده‌ستگیركرا و دواتر بۆ دادگاییكردنی ره‌وانه‌ی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق كرا.
كاتێكیش كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی عێراق، ڤیدیۆكانی بڵاوبوونه‌وه‌و بوونه ناونیشانی سه‌ره‌كی به‌شێكی زۆری میدیاكانی جیهان.