خاشقچی كوژراوه و جه‌سته‌كه‌ی به مشار بڕاوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی له نویترین زانیاری‌دا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی ئاشكرایكرد، سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردووه و له كونسۆڵخانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكردووه، "خاشقچی دوای تێپه‌ڕبوونی 2 كاتژمێر به‌سه‌ر چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كوژراوه، دواتر وه‌ك گرته ڤیدیۆییه‌كانی فیلمی ناوداری ئه‌مه‌ریكی "خه‌یاڵی هه‌رزان"، جه‌سته‌كه‌ی به مشار بڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه له به‌رپرسێكی پله باڵای توركه‌وه گواستییه‌وه، "به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌منی توركیا له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، رۆژنامه‌نووسه به‌رهه‌ڵستكاره‌كه‌ی سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه له‌ناو كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ، له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی باڵای دیوانی شاهانه‌ی سعوودیه كوژراوه".
ئه‌و به‌رپرسه توركه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به نیۆیۆرك تایمزی راگه‌یاندووه، "دوای تێپه‌ڕبوونی 2 كاتژمێر له گه‌یشتنی بۆ ناو بینایه‌ی كونسۆڵخانه، خاشقچی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی سعوودیه‌وه كوژراوه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی توركیایان كردبوو و جه‌سته‌كه‌شیان به مشار بڕیوه‌ته‌وه".
به‌رپرسه توركه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌سفی میكانیزمی كوشتنی خاشقچی ده‌كات، كه "كوشتنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاڵۆز بووه و وه‌ك ئه‌و ئینسێرتانه بووه، كه له گرته‌كانی فیلمی "خه‌یاڵی هه‌رزان"ـی ئه‌مه‌ریكی نیشان ده‌درێن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه له‌ناویاندا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ئاراسته‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌كرێن و هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی خاشقچی بۆ كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ، راسته‌وخۆ كونسۆڵخانه‌ی جێهێشتووه، له‌كاتێكدا گرته تۆماركراوه‌كانی كامێراكانی چاودیری چوونی خاشقچی بۆ ناو كونسۆڵخانه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پشتڕاست بكاته‌وه.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كردبوو، به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ دیكۆمێنتێك له‌مباره‌یه‌وه به‌رجه‌سته نه‌كراوه.
وه‌ك به‌رپرسه توركه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێداوه، خاشقچی له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كوژراوه، چونكه له پله‌كانی خوارتر ناتوانن بڕیارێكی به‌و قه‌باره‌یه گه‌وره و ئاڵۆز بده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه توركه دووپاتیكرده‌وه، "رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، 15 به‌كرێگیراوی سعوودیه له‌ڕێگه‌ی دوو گه‌شتی جیاوازی ئاسمانییه‌وه سه‌ردانی توركیایان كردبوو، كه هه‌مان ئه‌و رۆژه بوو كه خاشقچی تیا بزر بوو".
گوتیشی، "ته‌نیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌شته‌كه‌یان بۆ توركیا، دووباره ئه‌و 15 كه‌سه توركیایان جێهێشتووه، ئه‌نقه‌ره‌ش له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و سه‌ره‌داوه‌ی كه ئه‌و 15 كه‌سه زۆربه‌یان كاربه‌ده‌ستی حكوومه‌تی سعوودییه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بوونه".
وه‌ك ئاشكراشیكرد، "یه‌كێك له‌و 15 كه‌سانه، پسپۆری بواری توێكاری پزیشكی بووه و گومان ده‌كرێت، به‌شداری ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ی سعوودیه، بۆ مه‌به‌ستی پارچه‌كردنی جه‌سته‌ی خاشقچی بێت".
H.B