ژماره‌يه‌ك زيندانيى سوسێ رايانكرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى سۆمه‌ريه له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراقييه‌وه بڵاويكرده‌وه، له زيندانى سوسێى سه‌ر به سلێمانى ژماره‌يه‌ك زيندانيى رايانكردووه و توانراوه 10 كه‌س له زيندانييه راكردووه‌كان ده‌ستگير بكرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ كه‌ناڵه‌كه پشتڕاستى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ زيندانييه‌كان توانيويانه له قه‌ڵاى سوسێ رابكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، تا ئێستا نه‌توانراوه بزانرێت چه‌ند زيندانى توانيويانه رابكه‌ن.
زيندانى سوسێ ده‌كه‌وێته دوورى 60 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى شارى سلێمانى و زۆرينه‌ى زيندانييه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن به هۆى تيرۆره‌وه ده‌ستگيركراون و سزايان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه‌نيوز
ئ.ر