ئێران: سه‌در ده‌رمان ناكات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه، موقته‌دا سه‌در، پیاوی ئایینی شیعه و رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی "سائیروون" له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 بووه براوه‌ی یه‌كه‌م بیه‌وێت ئێران له عێراق بكاته ده‌ره‌وه.
قاسمی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/5/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تارانه‌وه گووتی: "ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه كراوه گوایه سه‌در ده‌یه‌وێت ئێران له عێراق ده‌ربكات و ئه‌و هه‌واڵانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیین، ئێمه رێز له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌گرێن و له‌باره‌ی داهاتووی گه‌لانی عێراق هیچ دڵه راوكێیه‌كمان نییه".
پێشتر حه‌سه‌ن ئه‌لعاقولی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی سائیروون گوتبووی: "سائیروون ناچێته ناو هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی تائیفه‌گه‌رییه‌وه و به‌ستنی هاوپه‌یمانێتیشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی و فه‌تحی هادی عامری كه له ئێرانه‌وه نزیكن ره‌تكردبووه".
له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 هاوپه‌یمانی سائیروون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتیی ده‌كرێت به 54 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ش به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ست ببن.