هه‌سه‌ده ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاشكرا ده‌كات
K24 - دێرەزوور
هه‌سه‌ده ئاشكرای ده‌كات، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی شارۆچكه‌ی هه‌جین تا ئێستا 7 كیلۆمه‌تریان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه و سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌سه‌ده‌ش بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت، هێزه‌كانیان كۆنتڕۆڵی ژماره‌یه‌ك گوندیان كردووه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە دەوروبەری دێرەزوور شەڕێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) و چەكدارانی داعش لە ئارادایە و شەڕڤانان پێیانوایە كە ئەو شەڕە شەڕی كۆتایی ھێنانە بە داعش لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا.
فەھد خەشام، سەركردەی ھەسەدە لە بەرەكانی شەڕ بە كوردستان24 گوت: "تائێستا زیاتر لە 7 كیلۆمەترمان لە دەستی داعش رزگاركردووە، شارۆچكەی باھۆزی سەرو و خواریمان لە بە تەواوی رزگاركرد، ئێستا بەرەو شارۆچكەی سوسا لە پێشڕەویداین. چەكدارانی داعش بە دانانەوەی بۆمب رێگریمان لێبكات".
ھاوكات لەگەڵ ھێرشەكانی شەڕڤانانی ھەسەدە، فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان لە ئاسمانەوە بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی داعش دەكەن.
شەڕڤانێكی ھەسەدە، بەناوی محه‌مه‌د ئه‌لعه‌باس، لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكە دەڵێت: "ئێستا ئێمە لە دوا خاڵی شارۆچكەی باھۆزی خواروین، تەواوی شارۆچكەكەمان ئازادكردووە و فڕۆكە جەنگییەكانیش بە سەختی بۆردوومانی داعش دەكەن".
ھ.م