سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ده‌كرێته ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ساتی كردنه ده‌ره‌وه‌ی فوئاد سه‌نیوره، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان تۆماركراوه كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به هوتافكێشان داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان له هوڵی ئاهه‌نگه‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت ئاماده بووه، به‌ڵام ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه كه ئێواره‌ی دوێنی بۆ ئاهه‌نگێك له‌وێ كۆببونه‌وه، به هاتنی نیگه‌ران ده‌بن و به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن: "ده‌ره‌وه، ده‌ره‌وه، ده‌ره‌وه، سه‌نیوره بڕۆ ده‌ره‌وه" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درووشمی "شۆڕش،شۆڕش، شۆڕش"ـی به روودا ده‌ڵێنه‌وه و ناچاری ده‌كه‌ن بچێته ده‌ره‌وه.
ماوه‌یه‌كه لوبنان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت و كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیش ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه. فوئاد سه‌نیوره‌ش پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بووه.
طرد فؤاد السنيورة....
— lucien bourjeily (@lucienbourjeily) December 15, 2019
قبل انطلاق حفل موسيقي في قاعة Assembly Hall - الجامعة الأميركية، وعند حضور فؤاد السنيورة الى الحفل، قام الحاضرين بهتاف:" برا برا برا سنيورة طلاع برا" و "ثورة ثورة ثورة".#لبنان_ينتفض✊#كلن_يعني_كلن مورطين#تسقط_سلطة_القمع والنهب pic.twitter.com/0xKZdIa4Rj
فؤاد السنيورة يُطرد من قبل طلّاب الAUB من حفلة ل guy manoukian ✌? هيدا الجيل ما حدا بيقدر عليه #لبنان_ينتفض pic.twitter.com/JHbZY2m81l
— Nasser Fakih (@fakihn) December 15, 2019