گۆڕان مەلەفەكانی بۆ دانووستان لەگەڵ پارتی ئامادە دەكات
K24 - سلێمانی
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده‌كارى ته‌واوى كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فیشى ئاماده‌یه تا له كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلایىان بكاته‌وه، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی ده‌ڵێ، له كۆتایدا لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، چونكه ده‌بێت هه‌مووان له‌سه‌رخستنى پرسه نیشتیمانییه‌كان هاوڕا و هاوهه‌ڵویست بن.
هه‌ڵمه‌ت محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ژوورى توێژینه‌وه سیاسییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانین و ھیوادارین ھەموو كێشەكانی كوردستان چارەسەر بكرێن و یەكلایی ببنەوە".
ھەر سەبارەت بەو پرسە عه‌تا شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركرایه‌تى پارتى دیموكراتی كوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه دەڵێت: "ھەموومان لەبەردەم ئەركێكی مێژووین، گرنگە كۆدەنگی نیشتمانی لەسەر پرسەكان ھەبێت".