ئه‌میتاب له جیاتی سه‌دان جووتیار قه‌رزی حكوومه‌ت ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میتاب باچان، ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی بۆلیوود، رایگه‌یاند، له جیاتی زیاتر له هه‌زار جووتیاری وڵاته‌كه‌ی قه‌رزی داوه‌ته‌وه حكوومه‌ت، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و ئه‌ستێره‌ی فیلمه‌كانی بۆلیوود له‌سه‌ر په‌یجه فه‌رمییه‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكرای كردووه، له جیاتی 1398 جووتیاری هیندی، قه‌رزی داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شی به "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ژیانی" داناوه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، ته‌واوی ئه‌و جووتیارانه‌ی قه‌رزه‌كانییان له جیاتی دراوه‌ته‌وه، نیشته‌جێی ناوچه‌ی "ئوتار برادیش"ن، كه شوێنی له‌دایكبوونی ئه‌میتابه.
به‌هۆی كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی جووتیاران، هه‌ر له نه‌بوونی ئامێری پێشكه‌وتووی كشتوكاڵ و گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته كه‌می كردووه و به هۆی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر جووتیاران و توانای دانه‌وه‌یان نییه، له ساڵی 1995ه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی 300 هه‌زار جووتیار كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
ئه‌میتاب باچان، ته‌مه‌نی 76 ساڵه و به یه‌كێك له دیارترین ئه‌كته‌ره هیندییه‌كان داده‌نرێت و بڕیاریداوه، له‌و ژماره جووتیاره له ماڵه‌كه‌یدا پێشوازی له 70 كه‌سیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی داتای وردی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانییان پێبدات.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه، ئه‌میتاب قه‌رزی 350 جووتیاری دیكه‌ی داوه‌ته‌وه حكوومه‌ت له كه‌رتی ماهاراشترا، كه داوای لێخۆشبوونی قه‌رزه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانییان ده‌كرد.
ئه‌و ئه‌كته‌ره هیندییه تا ئێستا به‌شداری له 190 فیلم‌دا كردووه و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "یه‌ك ملیۆن"ی هیندییه، كه له‌سه‌ر ئاستی هیندستان زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.
سه‌رچاوه: BBC
ئ. م