ئه‌مڕۆ زۆرترین كه‌س له توركیا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ توركیا له ئاماری رۆژانه‌یدا زۆرترین ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 126 كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا رێژه‌ی تووشبوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو، روو له داكشانه و له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار و 353 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون.
فه‌خره‌دین قوجه، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا هه‌زار و 769 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له كاتێكدا كۆی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 78 هه‌زار و 546 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا 8 هه‌زار و 631 كه‌س به ته‌واوی له‌و ڤایرۆسه چاك بوونه‌ته‌وه.
ئاماری ئه‌مڕۆی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له توركیا، ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن و دابه‌زینی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ده‌كات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردووه.
H.B