باڵیۆزی ئیتاڵیا بۆ كوردستان24: ساڵانە 9 ھەزار ڤیزا بە ھاووڵاتیان دەدەین

ئیتاڵیا لە رێگەی كۆمپانیاكەوە مامەڵەی ڤیزا وەردەگرێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

برونۆ پاسكینۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بەكوردستان24ی راگەیاند، ساڵانە 9 ھەزار ڤیزا دەدەنە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ ئەم مه‌بەستەش لە رێگەی كۆمپانیایەكی تایبەت داوای ڤیزا دەكرێت.

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەرێگەی كارئاسانی پێدانی ڤیزا، ھەوڵ دەدەن پەیوەندیيە بازرگانیەكانی نێوانیان فراوان بكەن.

برونۆ پاسكینۆ، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئێمە لەسەرانسەری عێراق و ھەرێمی كوردستاندا دەستمانكردووە بە پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیان، ھەروەھا بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیا بەھێزەكان كاری دابینكردنی ڤیزا دەكەین".

گوتیشی: "سەرجەم رێكارەكان گیراوەتەبەر بۆ بینكردنی خزمەتگوزارییەكان، بۆ ئەمەش ئامانجمانە ساڵانەش نزیكەی 9 ھەزار ڤیزا پێشكەش بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بكەین".