مه‌لا به‌ختیار: هیچ وڵاتێك ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به ته‌واوه‌تی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت, هیچ وڵاتێك ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به ته‌واوه‌تی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 رایگه‌یاند, پێشنیازمان كردووه تا 10 مانگی داهاتوو په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كێشه‌كانی كوردستان به بێ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ناكرێن.
مه‌لا به‌ختیار دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی، خۆیان به شه‌ریكه‌به‌شی حكوومه‌ت "به باش و خراپه‌وه" ده‌زانن و ئه‌وان ناتوانن خۆیان له به‌رپرسیارێتی بدزنه‌وه و گوتی: "به‌ش به حاڵی خۆمان، له داهاتی ره‌سمی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئاگادارین، له ناره‌سمیش نازانین".
لێپرسراوى ده‌سته‌ی كارگێڕی راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندراوه كه تا سه‌ری ساڵی 2018، دۆخی ئابووری دوو هێنده‌ی ئێستا باشتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌و هه‌وڵی چاكسازییانه‌ی ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24دا، مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌كبگرن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، وه‌ك رێكخه‌ری نوێی گۆڕان، مه‌لا به‌ختیار گوتی: " رێزی زۆر له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌گرین و ئه‌وه‌ی گۆچانه‌كه‌ی كاك عومه‌ر ببینێت ده‌زانێت چ تێكۆشه‌رێكه".
مه‌لا به‌ختیار ئاشكراشیكرد، به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ دلێری سه‌ید مه‌جید، به دوو مه‌رج سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فاى كردووه.
مه‌رجه‌كانیش بریتیبوونه له‌وه‌ی، هیچ كامێرای وێنه‌یان نه‌گرێت، جگه له‌و سێ كه‌سه‌ش، هیچ كه‌سێكی دیكه ئاماده نه‌بێت.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و مه‌رجانه‌ش بۆ ئه‌وه بوون، كه له گرده‌كه ده‌یانگوت هه‌ركه‌س دێته لای نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی پاك ده‌كاته‌وه و گوتی: "من خۆم به پیس نازانم تا خۆم پاك بكه‌مه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار, ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی دانیشتنه‌كه‌یانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، باسییان له بێ مه‌رج كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان و پارتی كردووه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات كرابا، نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵێكی زۆر باشی ده‌گێڕا و ده‌بووه ئه‌ندازیاری چاره‌سه‌ری.