رۆژی هه‌ینی خۆپیشاندان له 10 پارێزگای عێراق سازده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، بڕیاره رۆژی هه‌ینی، به‌ناونیشانی "هاواری برسێتی و شۆڕشی سته‌ملێكراوان" خۆپیشاندانێكی سه‌رانسه‌ری له 10 پارێزگای عێراق سازبكرێت.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایانكردووه، خۆپیشاندانه‌كه له پارێزگاكانی به‌غدا، به‌سره، واست، میسان، زیقار، بابل، دیوانییه، سه‌ماوه، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه ده‌چن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره هۆشداری داوته حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بێت و داواكاری خه‌ڵكی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا خۆپیشاندان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر سازده‌كرێن و رووبه‌ری داواكارییه‌كانیش فراوانتر ده‌بێت.
عه‌لی شه‌داد فارس، سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره به سایتی "سپۆتنیك"ـی رووسی راگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره شكستی هێنا، دووباره و به‌ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له پێشوو شه‌قام ده‌هه‌ژێنن و رووبه‌ری داواكارییه‌كانیشیان فراوانتر ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه هێشتا خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامن و وێڕای راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو له زۆربه‌ی ئه‌و پارێزگایانه و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن بۆ رێكخه‌رانی خۆپیشاندان، هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كپ بكه‌ن و تائێستا ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكوومی و باره‌گای حزبی و چه‌كداری سووتێنراون.
H.B