باشووری کوردستان گەورەترین ئاڵای كوردستان لە قەڵای كەركووك دەشەكێتەوە

گەورەترین ئاڵای كوردستان لە قەڵای كەركووك دەشەكێتەوە
ئاڵای كوردستان لەسەر قەڵای كەركووك 20 ئاداری 2017

K24 - كەركووك

ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەمساڵ خەڵكی كەركووك جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەن، چونكە ئەمساڵ مەترسی داعش لەسەر شارەكە نەماوە، ھۆكارێكی دیكە ئەم نەورۆزە دەبێتە دەروازەیەك بۆ ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگە و دامەزراوە حكوومی كەركووك".

گوتیشی: "ئەمساڵ زۆربەی چالاكییەكانی كەركووك لەسەر قەڵای شارەكە بەڕێوەدەچن، كە ئەم قەڵایە وەك ھێمای بەرخودانی گەلی كوردە، بڕیاریشە ھەموو لایەنە سیاسییەكان و پارێزگاری كەركووك لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز بكەنەوە و پێشوازی لە ساڵی نوێی كوردی بكەن".

11-SideBarNewsReader