ژنه چالاكێكى ئه‌مازيغى: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له تۆمارێكى نوێى ڤيديۆيدا مه‌ليكه مزان، ژنه چالاكى ئه‌مازيغى هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ كورد و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌شڵێت: كورد مافى ره‌واى خۆيه‌تى ده‌وڵه‌تى هه‌بێت.
مزان له په‌يامه‌كه‌يدا كه ئاراسته‌ى عه‌ره‌بى عێراقى كردووه، داواى كردووه، دان به ده‌وڵه‌تى كورديدا بنێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌ربه‌خۆيى كوردستان قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا گه‌لانى ره‌سه‌نى ميسر كه قيبتييه‌كانن و ئه‌مازيغ له باكوورى ئه‌فريقا عه‌ره‌ب ده‌رده‌كه‌ن و ده‌يانگێڕنه‌وه بۆ حيجاز و ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هاتوون.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ميسر و ئه‌فريقا هاوشێوه‌ى ئيسپانياتان لێ به‌سه‌ر دێت كه مه‌سيحييه‌كان گه‌ڕانه‌وه و عه‌ره‌به‌كانيان ده‌كرد.
له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا زياتر له 100 هه‌زار كه‌س بينه‌رى ڤيديۆ نوێيه‌كه‌ى مزان بوون و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و له ناو به‌كارهێنه‌رانى مه‌غريب و وڵاتانى عه‌ره‌بيدا كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ندێك كه‌س داوايانكردووه مزان به ياساى تيرۆر راپێچى زيندان بكرێت.
بڕياره له 25ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.