په‌رله‌مانتارێكی نه‌مسا به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌رگری له باڵاپۆشى ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مارتا بیسمان، ژنه په‌رله‌مانتاری ئوستریایی/ نه‌مسایی، به شێوه‌یه‌كی جیاواز له دژی بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی باڵاپۆش ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌ویش له‌چك له‌سه‌ر ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره، له‌كاتی وتارێكی له دژی بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی باڵاپۆش له‌و وڵاته، له‌چكێك له‌سه‌ری ده‌كات و ده‌پرسێت: "به‌ڵێ ببینن، ئێستا چ شتێكم جیاوازه له پێشوو؟".
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، ئامانج له بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی باڵاپۆش، ئاسانكارییه له تێكه‌ڵاوبوونی قوتابیانی و كچان به كۆمه‌ڵگه و ژینگه و ده‌وروبه‌ریان.
له به‌رامبه‌ریشدا، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له دژی بڕیاره‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی جیاكاری زیاتر نه‌ك تێكه‌ڵاوبوونی كولتووری كۆمه‌ڵگه‌كان.
دوای نه‌مسا ئه‌ڵمانیاش بیری له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، باڵاپۆشی كچان له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان قه‌ده‌خه بكات.
ئ. م