لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك ده‌كه‌ن
K24- به‌غدا:
سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جگە لە نەوەی نوێ، بڕیاریانداوه بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کەرکووك، بە یەك لیست بەشداریی بکەن، تا ئێستا کۆبوونەوەیەكیش به سه‌رپه‌رشتیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کراوە.
له‌م باره‌یه‌وه به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق ئاماژه به‌وه ده‌كات، لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان لە ناوچە دابڕاوەکان و بە دیاریکراویش له کەرکووك، بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکرێت، هەوڵەکانیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بەردەوامن.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كان یه‌كهه‌ڵوێستیی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه راگه‌یاندووه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هێشتا بابه‌ته‌كه به ته‌واوه‌تی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له كه‌ركووك، خواستی حیزبه‌كه‌ی بۆ یه‌ك لیستیی كورد له كه‌ركووك راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه: "ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمان داوه حزبه كوردستانییه‌كان له كه‌ركووك به یه‌ك لیست به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له ساڵی 2005، كه لیستی برایه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، تا ئێستا هیچ جارێكی دیكه ئه‌نجامه‌كان له ئاست خواستی خه‌ڵكی كه‌ركووكدا نه‌بوونه".
هه‌موو ساڵێك لەکاتی ئاگری نەورۆز و یادی راپه‌ڕین حزبەکان کێشە و ناکۆکییان هەبووە, کە چۆن و بەچ شێوەیەك و بە یەكڕیزی ئەو یادانە بکەنەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەیانەوێت سەرجەم هێزە سیاسییەکان پێکەوە بن و بیکەنە سەرەتایەك بۆ یەك لیستیی هێزە کوردییەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی شارەکە.
H.B