به‌ وێنه‌.. حه‌شدى شه‌عبى ناوى شه‌قامێكى كه‌ركووكى گۆڕى

چه‌كدارانى حه‌شد سه‌رقاڵى گۆڕينى ناوى شه‌قامه‌كانى كه‌ركووكن

K24 – هه‌ولێر:

دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و په‌لكێشكردنى ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق بۆ شارى كه‌ركووك له‌ لايه‌ن به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه‌، له‌ ئێستادا چه‌كدارانى حه‌شد سه‌رقاڵى گۆڕينى ناوى شه‌قامه‌كانى كه‌ركووكن.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له‌ كه‌ركووك و داگرتنى ئاڵاى كوردستان و سوكايه‌تيكردن به‌ وێنه‌ى سيمبوڵه‌كانى كورد، له‌ گه‌ڕه‌كى يه‌كى حوزه‌يران، ناوى شه‌قامى سه‌ره‌كى گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان ناوه‌ شه‌قامى محه‌ممه‌د باقر حه‌كيم.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردووشدا شه‌قامى سه‌ره‌كى نزيك زانكۆى كه‌ركووكيان گۆڕى و وێنه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد كه‌ شه‌قامه‌كه‌ى به‌ناوه‌وه‌ كرابوو، له‌ لايه‌ن چه‌كداره‌كانى حه‌شده‌وه‌ سووتێنرا.

له‌ سه‌ره‌تاى داگيركردنى شاره‌كه‌شه‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌ گۆڕينى ناوى شه‌قامه‌كان و سڕينه‌وه‌ى تابڵۆ كوردييه‌كان و سوكايه‌تيكردن به‌ وێنه‌ى سيمبوڵه‌كانى كورد.

له‌و ميانه‌يه‌دا وێنه‌يه‌كى هونه‌رمه‌ندى كه‌ركووك حوسێن عه‌لى به‌ده‌ر نه‌بوو له‌ شێواندن و سوكايه‌تيپێكردن.