ئاواره‌كانی شنگال كه كه‌مپه‌كانی دهۆكیان جێهێشتووه دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه
K24- دهۆك:
دوای كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی سحێلا بۆ شنگال، چه‌ندین خێزانی ئاواره وازیان له ژیانی ناو كه‌مپه‌كان له دهۆك هێنا و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان له ناوچه‌كانیان، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، جارێكی دیكه ئه‌و خێزانانه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌كان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
شاکر عەباس، یه‌كێكه له‌و ئاوارانه‌ی كه پێشتر كه‌مپی ئاواره‌كانی جێهێشتبوو و دوای په‌شیمان بوونه‌وه‌ی جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: له‌لایه‌ك دۆخی ئه‌منی شنگال زۆر خه‌رابه و ته‌واوی كۆچه و كۆڵانه‌كان به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ته‌نراون، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی له ناوچه‌كانیان ده‌سه‌ڵاتدارن ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار ده‌كه‌ن و هیچ رێزێكیش له خه‌ڵكه‌كه ناگرن.
ئاواره‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕاوه به ناوی سالح حەجی ده‌ڵێت: ناوچه‌كانیان له هه‌موو بوارێكدا وێرانه‌ن، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نییه و ژماره‌یه‌كی زۆری حیزبه‌كان له‌ناو شنگال سه‌رقاڵی ركابه‌رین، بۆیه دۆخه‌كه زۆر خه‌رابه و خه‌ڵك ناتوانێت ژیانی لێ بكات.
وەیس نایف بەدەل، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگالیش ئه‌و خێزانه ئاوارانه به حه‌ق ده‌زانێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، دۆخی شنگال زۆر له‌وه خه‌رابتره كه له دووره‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و دانانی پیلانی گه‌وره، ژیان له شنگال و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ئه‌سته‌مه.
له‌و كاته‌وه‌ی داعش قه‌زای شنگالی داگیركرد و دواتریش رووداوه‌كانی 16ی ئوكۆتبه‌ر، به گوته‌ی ئیداره‌ی شنگال، ئه‌و قه‌زایه به پیلانگێڕیێكی گه‌وره‌دا گوزه‌ر ده‌كات و ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی دژ به دۆزی كورد له‌و ناوچانه كار بۆ نه‌هێشتنی ژیان له سنووری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان به‌رگه‌ی مانه‌وه له ناوچه‌كانیان ناگرن و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
H.B