لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
K24 - چۆمان
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای ھەولێر دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەسەر رێگای چۆمان- حاجی ئۆمەران (ھامڵتۆن) رووداوێكی ھاتووچۆ روویدا و بەوھۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا كە ھەردووكیان شوفێربوون".
ئەوەش روونكراوەتەوە كە رووداوەكە لەنێوان بارھەڵگرێكی ژمارە ئێران و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی جۆری كڕۆلا روویداوە، ئەو شوفێرانەی كە گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان بەناوی محەمەد ئەحمەد خەڵكی حاجی ئۆمەرانە و ئەوەی دیكەیان بەناوی ئەرسەلان محەمەد بابەخان ھاووڵاتییەكی ئێرانە.