"هه‌وڵه‌كانى مه‌كگۆڕك بوونه‌ته هۆى سه‌ركه‌وتنى ئێران له عێراقدا"
K24 – هه‌ولێر:
مشتومڕى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق و راسپاردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران بووه‌ته جێى بايه‌خى ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و ژماره‌يه‌ك له شاره‌زايانى ئه‌مه‌ريكاش بۆ كوردستان24 دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه برێت مه‌كگۆڕك له ئه‌ركه‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و هه‌وڵه‌كانى بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقدا، ئێران براوه‌ى يه‌كه‌م بێت.
عامر فایز، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی بونیادنانەوە رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق كەسێكی سەربەخۆ دەبێت و لەلایەن ھەردوو ھاوپەیمانی سائيرون و فەتحەوە پشتيوانى دەكرێت.
فایز گوتیشی: دوای كشانەوەی ھادی عامری لە خۆكاندیدكردن، تا ئێستا ھاوپیمانێتییەكەیان ھیچ كەسێكییان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی داھاتوو دیارینەكردووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جموجۆڵ و سیاسه‌تی ئه‌مریكا ئێستا له عێراقدا سه‌ری له شرۆڤه‌كارانی واشنتۆنیش شێواندووه، سه‌باره‌ت به پێشبینی ئه‌وانیش بۆ پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیرانی داهاتوو له عیراقدا ده‌ڵێن گومان نه‌ماوه كه له قازانجی ئه‌مریكا نابێت.
ژمارەیه‌کی زۆر لە شارەزایانی کاروباری عێراق و ناوچەکە لە واشنتۆن دەڵێن، برێت مەکگۆرک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لەکارەکانیدا سەرکەوتوو نەبووە، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەشێک لە هەنگاو وهەوڵەکانی ئەو بوونەتە هۆی ئەوەی لەم خولەی ململانێى نێوان تاران و واشنتۆندا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تازە لە عێراق، ئێران براوە بێت.