به غه‌مزه‌ی چاو ملیۆنانی خستووه‌ته دا‌و
K24 - هه‌ولێر:
پریا پراكاش ڤایه‌ر، ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره هیندییه‌ی توانی به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ملیۆنان كه‌س بكاته فۆڵۆوه‌ری ئینستگرامه‌كه‌ی. چاوداگرتن و غه‌مزه و نازی پریا وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی له بواری سینه‌ما و له فیلمی " Oru Adaar Love" كه بڕیاربوو له رۆژی 3/3/2018 نیشانبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌یداكردنی ناوبانگی پریا بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان دواخراوه، له كاتێكدایه ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره هیچ رۆڵی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ش ناگێڕێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هیندستان باسی ده‌كه‌ن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌ك وه‌ك ریكلامی فیلمه‌كه، زۆرترین كه‌س له گوگڵ به‌دوای چاوداگرتن و غه‌مزه و نازی پریای ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگدا گه‌ڕاون و له رۆژێكدا 34 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای ئه‌و دیمه‌نانه‌یان كردووه.
دیمه‌نه‌كه باسی چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان قوتابییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی ده‌كات و له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا پریا بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ هاوڕێكه‌ی چاوی لی داده‌گرێت و ئه‌وه‌ش بووه ناوبانگێكی گه‌وره بۆی.
ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره ده‌ڵێت: "له سیناریۆی فیلمه‌كه‌دا نه‌بووه‌و یه‌كجار چاوم له كوڕه‌كه داگرت، دهرهێنهرهكهیش داوای نه‌كردووه‌و راهێنانیشمان له‌سه‌ری نه‌كردووه، ته‌نها ده‌رهێنه‌ر ده‌یویست دیمه‌نێكی رۆمانسی و جوانی له‌و ساته ده‌ستكه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتری
هێشتا خۆشی و شادی په‌یداكردنی ناوبانگی فیلمه‌كه كۆتایی نه‌هاتبوو، ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ ریكلامی فیلمه‌كه بڵاوكرایه‌وه مشتومڕی زۆری لێكهوتهوه، چونكه زۆرێك گووتیان هی سۆفییه موسڵمانه‌كانه به‌ناوی "دواین پێغه‌مبه‌ر" و هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه سوكایه‌تی بۆ موسڵمانان تێدایه.
ئه‌وه‌ش پاڵی به رێكخراوێكی موسڵمانی هیندییه‌وه ناوه بچێته لای پۆلیس و سكاڵا له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه پێشكه‌ش بكات و داوای راگرتنی گۆرانییه‌كه بكات و به برینداركه‌ری هه‌ستی موسڵمانان ناوی ببات.
فیلمه‌كه به شێوه‌زاری "مالیالامیه"ـی باشووری هیندستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی كیرالا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌ڵیت: "خه‌ڵكی به هه‌ڵه له گۆرانییه‌كه گه‌یشتوون، ئه‌وه گۆرانییه‌كی نه‌ریتی موسڵمانه‌كانی ویلایه‌تی كیرالایه و زیاتر له 40 ساڵه هه‌یه و موسڵمانه‌كان شانازی پێوه ده‌كه‌ن.
ئه‌و كچه‌ی به چاو و برۆی ملیۆنان كه‌سی شه‌یدا كردووه، ناوی ته‌واوی پریا پراكاش ڤاییهره و له 12/9/1999 له دایكبووه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 18 ساڵانه. خه‌ڵكی ناوچه‌ی سریسۆری ویلایه‌تی كیرلای هیندستانه و به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه.
درێژی باڵای 1.58 سانتیمه‌تره و به‌كالۆریۆسی له بازرگانی هه‌یه و له كۆلیژی فیمالای كچان له كیرلا خوێندوویه‌تی و ئێستا ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگه.