ئێران سەرکردەیەکی داعش لە ئێران كوژرا

سەرکردەیەکی داعش لە ئێران كوژرا

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایدەگەیەنێت، لە سەر سنوورەکانیان سەرکردەیەکی داعشیان کوشتووە کە لە تاران بەنیازی ئەنجامدانی تەقینەوە بووە.

مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسە ناوی ئەبو عایشە کوردی بووە و لە سەرکردەکانی داعشە کە لە نزیک سنوورەکانی ئێران لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

 بە گوتەی عەلەوی، ئەو کەسە ھەوڵیداوە بچێتە ناو شاری تاران و لە کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی  عاشوورادا، تەقینەوە ئەنجام بدات.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران رێگەنادەن داعش ئاسایشی ئێران تێكبدەن.

11-SideBarNewsReader