بەفربارین لە سەنتەری شارەكان دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
لە دوێنێوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاكان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بەفرو باران دەبارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی ھەینی تەم بێت و لە كاتەكانی بەیانی شەختە دروست ببێ و ئاسمان كەمێك ھەور دەبێت.