ئه‌و كاندیدانه به كه‌متر له هه‌زار ده‌نگ ده‌بنه په‌رله‌مانتار
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، 9 په‌رله‌مانتار به كه‌متر له هه‌زار ده‌نگ، ده‌چنه په‌رله‌مان.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، شوكریە ئیسماعیل، له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی، ته‌نها 955 ده‌نگه و ده‌رچووه.
له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، گوڵستان سەعید، ته‌نها 825 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌بێته په‌رله‌مانتار له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش، شادی نەوزاد به 561 ده‌نگ، ده‌رچووه.
كۆتاكان:
له لیستی رافیده‌ینی كریستیانه‌كان، فەرید یەعقوب گورگیس، ته‌نها 869 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌بێته په‌رله‌مانتار.
كورسی كۆتاكانی تایبه‌ت به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش، روبینە ئۆیملك مه‌ملوك، به 815 ده‌نگ، له‌سه‌ر لیستی ھاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی، كورسییه‌كی مسۆگه‌ر كردووه.
له پارتی مەجلیسی شەعبی كلدانی سریانی ئاشووری، كلارا عودیشو یەعقوب گۆرگیس، ته‌نها 678 ده‌نگی هێناوه و ده‌چێته په‌رله‌مان.
له بەرەی توركمانیش, ئایدن مەعروف سەلیم ئەحمەد, 866 ده‌نگی هێناوه و بووه‌ته په‌رله‌مانتار.
له لیستی میلله‌تی توركمانیش، ئازاد ئەكرەم بەھزاد محەمەد ته‌نها 346 ده‌نگی هێناوه و كورسییه‌كه‌ی خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
له لیستی قەوارەی تاكی ئەرمەنیيش, فاھیك كەمال سوغون ھومام, ته‌نها، 615 ده‌نگی هێناوه و ده‌رچووه.
ئ. م