پەیامی پپرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

په‌یامی پیرۆزبایی

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌  

بە بۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکە و  قوتابیان و لاوانی  کوردستان دەکەم، کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان. ئەم دوو رێکخراوە، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا، کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن. 

هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا. 

 

مەسرور بارزانی

2020/2/17