بایدەمیر: ئەگەر فەڵەستین داگیركرابێت ئەی كوردستان چی؟

"كورد بۆ تۆ كێشە نییە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند: "ئەگەر فەڵەستین داگیر كرابێت ئەی كوردستان چییە؟ بۆ كوردستان مەزوڵم نییە و گەلەكەی ناچەوسێندرێتەوە؟ ئێستا لە شاری بەدیلس كام شارەدار ھەیە لە زیندان نەبێت، ئەی ئاكەپە ئەی ئەمە داگیركاری نییە؟".

بایدەمیر روودەكاتەوە ئاكەپە و دەڵێت: "كورد بۆ تۆ كێشە نییە، دەست بەسەرداگرتنی 96 شارەداری داگیركارییە".

ئەم گوتانەی بایدەمیر دوای دێت كە لە چەند رۆژی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، نیگەرانی خۆی لەبارەی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ناساندی ئۆرشەلیم (قودس) بە پایتەختی ئیسرائیل دەربڕی و بە داگیركردنی فەڵەستینی وەسفكرد.