کاتانیچ بەهۆی کۆرۆناوە لە نیوەی مووچەکەی خۆش دەبێت

کاتانیچ بەهۆی کۆرۆناوە لە نیوەی مووچەکەی خۆش دەبێت

کاتانیچ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نیوەی مووچەکەی خۆش دەبێت.
سریچکۆ کاتانیچی راهێنەری سلۆڤینی هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریداوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییەکان لە %50ی مووچەکەی خۆش بێت، کە تاکو هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق هەیە.
ئەیاد بنیان، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری کاتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، کاتانیچ رازی بووە لە نیوەی مووچەکەی خۆش بێت، کە ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی کێشەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەبوو.
کاتانیش دوو ساڵە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە و پێشتر راهێنەرایەتی ئیمارات و سلۆڤینیا و یانەی ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانیشی کردووە و لەوەتەی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی وەرگرتووە لە هەولێر دەژی بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە سلۆڤینیا.