به ڤيديۆ.. ژنه گه‌شتيارێكى به‌ريتانيا په‌لامارى ئه‌فسه‌رێكى ئه‌ندۆنيزى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
له فه‌رمانگه‌ى كۆچى ئه‌ندۆنيزيا، ژنه گه‌شتيارێكى به‌ريتانيا به هۆى سه‌رپێچيكردنى له ياساكانى مانه‌وه، ناڕه‌زايه‌تى ده‌رده‌بڕێت و زله‌يه‌ك ده‌كێشێت به روومه‌تى ئه‌فسه‌رێكى نشينگه‌ى مانه‌وه‌دا.
رۆژنامه‌ى (News.co.au)ى ئوستراليى گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه‌ى له سايتى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرايكردووه، كه ئه‌و رووداوه له فڕۆكه‌خانه‌ى نگورا راى نێوده‌وڵه‌تى له بالى ئه‌ندۆنيزيا روويداوه.
ئه‌و ژنه گه‌شتياره به‌ريتانييه ته‌مه‌نى 42 ساڵه و ويستوويه‌تى بڕوات بۆ سه‌نگافوره، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكى نشينگه‌ى مانه‌وه پێى راگه‌ياندووه، ڤيزاكه‌ى له 18ى شوباتى رابردووه‌وه به‌سه‌ر چووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه داواى له ژنه به‌ريتانييه‌كه كردووه، به گوێره‌ى ياسا بۆ هه‌ر رۆژێك مانه‌وه له ئه‌ندۆنيزيا 25 دۆلاره و به‌و پێيه‌ش ده‌بێت 4000 دۆلار له برى 160 رۆژ بدات، به‌ڵام به‌ريتانييه‌كه ره‌تيكردووه‌ته‌وه پاره‌كه بدات و توڕه بووه و زله‌يه‌كى كێشاوه به روومه‌تى ئه‌فسه‌ره گه‌نجه‌كه‌ى ئه‌ندۆنيزيادا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌فسه‌ره‌كه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌ك پيشان نادات و ته‌نيا ده‌ڵێت به گوێره‌ى ياسا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێيت تا ئه‌و كاته‌ى پاره‌ى مانه‌وه‌ت ده‌ده‌يت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر