‎پارتی و یەكێتی پێكھێنانی حكوومەت تاوتوێ دەكەن

مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەدان

K24 - ھەولێر

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، جگە لە پێكھێنانی حكوومەت پارتی و یەكێتی باس لە بارودۆخی كەركووك و پرسە سیاسییەكانی عێراق دەكەن.

عەمار نەجمەدین، نێردراوی كوردستان24 رایگەیاند: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتووە لە نێیچرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتیی و مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد و ئازاد بەرواری و جەعفەر ئیمینكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی. ھەروەھا شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی سەرپەرشتی دەكرێت و ئەندامانی شاندەكە پێكھاتوون لە حاكم قادر حەمەجان و ئەرسەلان بایز و عومەر فەتاح و سەعدی پیرە و باڤڵ تاڵەبانی و رەفعەت عەبدوڵڵا و قوباد تاڵەبانی".

‎پارتی و یەكێتی پێكھێنانی حكوومەت تاوتوێ دەكەن
‎پارتی و یەكێتی پێكھێنانی حكوومەت تاوتوێ دەكەن