جارێكی دیكه زنجیره‌یه‌ك بۆمه‌له‌رزه باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند
K24- هه‌ولێر:
له‌ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 7:00 بۆ 8:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 17 بۆمه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی بۆمه‌له‌رزه‌كه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌ی گه‌رمیانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 4 بۆمه‌له‌رزه ناوچه‌كانی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخانیان هه‌ژاندووه، له‌كاتێكدا 13 بۆمه‌له‌رزه‌ی دیكه سنووری نێوان گه‌رمیان، قه‌سر شیرین، سه‌رپێڵی زه‌هاو و ئه‌زگڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان گرتۆته‌وه.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌ی رابردووش، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ته‌واوی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانی هه‌ژاند، سه‌نته‌ری بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ش كه شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو به‌گوڕی 7.3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بوو و به پله‌ی جیاواز هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ش به‌سه‌دان هاووڵاتی بوونه قوربانی و، تائێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر دار و په‌ردوو رووخاوه‌كان ماونه‌ته‌وه.