فراکسیۆنە کوردستانییەکان نۆ داواکاری ئاراستەی حکومەتی عێراق دەكەن

ھۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a61d8ef6-c5a0-4863-a30f-c60f798dff0d/011818EWM.ism/manifest

K24 - بەغدا

سەرحان سلیڤانەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند، فراكسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 9 داواكارییان خستووەتە بەردەم حكومەتی عێراق، بەڵام پشتگوێخراون، بۆیە بەردەوام دەبین لەسەر بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان.

سەرحان سلیڤانەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، ئەو  نۆ خاڵە گرنگە بە ھەند وەربگرێت، ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە، ئەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق".