تووشبوویەکی کۆرۆنا لە راپەڕین گیانی لەدەستدا

نوێترین ئامار لە دەڤەری راپەڕین

K24- راپەڕین:

پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ لە راپەڕین بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە راپەڕین بۆ 10 حاڵەت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی دواین راگەیەندراوی بەڕێوەبەریەتی تەندروستی راپەڕین، ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا بەمجۆرەیە:

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 287 کەسە کە 176 کەسیان پیاوە و 104 کەسی دیکەیان  ئافرەتە، هەروەها حەوت لەوان منداڵن.

تاوەکو ئێستا 58 کەس ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، پێنج پیاو و پێنج ژنن.