هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێده‌ڕۆ له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد
K24- هه‌ولێر:
جارێكی دیكه ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ لە لایەن تیمەكانی تایبەت بەم كارە لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەستی پێكرده‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر كە راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو تیمانەی دەكات، ئاماژە بە بەردەوامی ھەلمەتەكە و سزاكانی دەکات و ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌رانسه‌ری سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌تا له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ستیان پێكردووه.
له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه سه‌رپێچییان كردووه، خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی تیمه‌كانیان بگه‌نه لایان، بۆ ئه‌وه‌ی له سزا یاساییه‌كان ببه‌خشرێن.
له‌كاتێكیشدا دوو تیم ئه‌و كاره راده‌په‌ڕێنن و سەرۆكی یەكێك لە تیمەكان كە فه‌ریق عه‌بدوڵڵا، یاریده‌ده‌ری بەڕێوبەری یاریدەدری بەڕێوبەری كارەبایە، باسی ئەوە دەكات، ھەموو شوێنەكان بێ جیاوازی دەگەرێن و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی كردبێت، سزا ده‌درێت.
هاوكات حوسێن حه‌مه، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ھەولێریش داوا لە ھاولاتیان دەكات، سەردانی بەڕێوبەرایەتی كارەبا بكەن، بۆ ئەوەی سزاكانیان بەهۆی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا كەمتر بێتەوە.
ھەلەمتی برینی كارەبای زیادە لە مانگی 2ی ئەمساڵ دەستی پێكردوە و تا سەرتای مانگی 3 زیاتر لە هه‌زار و 400 ھاووڵاتی بە ھۆی سەرپێچی و زێدەرۆی كارەبا سزا دران. ئەم ھەڵمەته جارێكی دیكه لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەستی پێكردووەته‌وه و بەردەوام دەبێت.
H.B