وه‌رگێڕه‌كه‌ی داعش به سێ ساڵ زیندانیكردن سزادرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای ئه‌ڵمانیا، گه‌نجێكی به 3 ساڵ زیندانیكردن سزادا، كه كاری وه‌رگێڕانی بۆ رێكخراوی داعش كردبوو، به‌تایبه‌تیش له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌كو بانگه‌شه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌بنه‌وه.
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گه‌نجه شاره‌زای زمانه‌وانی بووه له یه‌كێك له گۆڤاره‌كانی داعش و پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی بۆ به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی ئه‌و رێكخراوه كردووه.
دادگای دویسبۆرگی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ 19ی ئایار/ مایۆی 2017، سزاكه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه 19 ساڵییه‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌و گه‌نجه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، دانی به به‌شێك له‌و كارانه‌ی خۆیدا ناوه، به‌ڵام دواتر له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، به‌شێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه پێداچووه‌ته‌وه و هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌كانی چاككردووه‌ته‌وه، له گۆڤاری "دابق"ی سه‌ر به رێكخراوی داعش بڵاوبووه‌ته‌وه.