بە پاس دەرمانی خراپ دەھێندرێتە ھەرێمی كوردستان

لە ھەڵەبجە دەست بەسەر پاسێكدا گیرا كە دەرمانی باركردووە

K24 - ھەڵەبجە

لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە دەست بەسەر چەندین كارتۆن دەرمان دادەگیرێت كە بە پاسی گواستنەوەی نەفەر لە ئێرانەوە ھێندراوەتە ھەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی ھەڵەبجەی سەر بە حكوومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەماوەی دوو رۆژدا لە سنووری ھەڵەبجە توانیومانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی ئێرانی لە جۆری پاسی نەفەر ھەڵگر دابگرین كە بڕێكی زۆر لە داودەرمان و كەلوپەلی پزیشكی تێدایە و بەشێوەیەكی نایاسایی و بە قاچاغ بەبێ مۆڵەتی لایەنی بەرپرس و بەبێ كوالیتی كۆنترۆڵ ھێندراوەتە ھەرێمی كوردستان".

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "ئەو ئۆتۆمبێلەی دەرمان و كەلوپەلی قاچاغی ھێناوە، ھی گواستنەوەی نەفەرە نەك بارھەڵگر".

ئەمە لەكاتێكدایە ھێنانی دەرمانی خراپ و قاچاغ بۆ ھەرێمی كوردستان، حكوومەتی ھەرێمی ھێناوەتە دەنگ و ئەمڕۆش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری تەندروستی رایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج بڕیاری بۆ رێگری كردن لە دەرمانی خراپ و ساختە دەركردووە و دامەزراوەی دەرمانی نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.

دەقی راگەیەندراوەكە