تۆپی پێ به‌ وێنه‌...ئه‌و دیمه‌نه‌نانه‌ی جیهانی هه‌ژاند

به‌ وێنه‌...ئه‌و دیمه‌نه‌نانه‌ی جیهانی هه‌ژاند
ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه‌ شاندی یانەی چاپیکۆینسی بڕازیلی به‌ره‌و كۆلۆمبیا و ده‌گوازته‌وه‌، له‌ رێگا كه‌وته‌ خواره‌وه‌. 29 نۆڤێمبه‌ری 2016

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لەوکاتەی یاریزانان و راهێنەران و کارگێڕانی یانەی چاپیکۆینسی بڕازیلی بە فڕۆکە بەرەو کۆلۆمبیا گەشتیان دەکرد، بۆ ئەوەی بەرەبەیانی پێنجشەممە لە فیناڵی جامی سودا ئامریکانا رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ ناسیونال ببنەوە، به‌ڵام فڕۆکەکەیان کەوتە خوارەوە و لە کۆی ٨١ کەس تەنیا شەش کەسیان دەربازیان بووە.

یاریزانان و هاندەرانی یانەی چاپیکۆینسی بڕازیلی نەیاندەزانی چارەنووسێکی ڕەش و تاڵ چاوەڕوانیان دەکات، ئەوان بەبۆنەی گەیشتنیان بە فیناڵی جامی سودا ئامریکانا ئاهەنگیان دەگێڕا، بەڵام بێئاگابوون لەوەی قەدەر هەواڵێکی تاڵی بۆیان پێیە.

بەرەبەیانی سێشەممە لەوکاتەی یاریزانان و راهێنەران و کارگێڕانی یانەی چاپیکۆینسی بڕازیلی لەو ٧٢ سەرنشینە بوون بە فڕۆکە بەرەو کۆلۆمبیا گەشتیان دەکرد، بۆ ئەوەی بەرەبەیانی پێنجشەممە لە فیناڵی جامی سودا ئامریکانا رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیکۆ ناسیونال ببنەوە، فڕۆکەکەیان لە ناوچەيةكي میدیلین کەوتە خوارەوە و لە کۆی ٨١ کەس کە نۆیان سەرپەرشتیاران و شوفێری فڕۆکەکە بوون، تەنیا شەش کەسیان دەربازیان بووە و لەو شەش رزگاربووەش تەنیا سێ یاریزانی یانە بڕازیلییەکەی تێدایە و ئەو یانەیە ماڵوێران بووە.

هەرزوو دوای ئەم رووداوە جەرگبڕە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشووری ناسراو بە کۆنمیبۆل سەرجەم چاڵاکییەکانی راگرت و بۆ کاتێکی نادیاریش فیناڵی جامی سودا ئامریکانای دواخست، کە یانەی چاپیکۆینسی یەکێکە لە رکابەرەکانی ئەو فیناڵە.

لەلایەکی دیکەشەوە یانەی ئاتلێتیکۆ ناسیۆنالی کۆلۆمبی هاوخەمی خۆی بەهۆی ئەم رووداوە دەربڕی و لە رێگای ماڵپەڕ و تویتەرەوە هاوخەمی خۆیان بۆ هاندەرانی یانەکە دووپاتکردەوە.

رۆژنامە ئەرجێنتینییەکان ئاشکرایانکردووە، تەنیا ٢٠ رۆژ پێشتر لیۆنێل مێسی و یاریزانەکانی دیکەی ئارجێنتینا بە هەمان فڕۆکە لە بڕازیلەوە بەرەو ئارجێنتینا گەشتیان کردووە و ئەم رووداوە دەبێتە یەکێکی دیکە لەو کارەساتانەی کە لە مێژووی تۆپی پێدا دەبێتە خاڵێکی رەش، وەک چۆن یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش لە ساڵی ١٩٥٨ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە چەندان یاریزانی یانەکەی لەدەست دا.