له‌ هه‌ولێر ژن و مێردێک کوژران

پۆلیس ناوی ژن و مێرده‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ گوندی سێبه‌ردانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی شاری هه‌ولێر، ژن و مێردێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوژراون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، شەوی رابردوو، پۆلیس له‌ بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی سێبەردان سەر بەناحیەی کەسنەزانی شاری هه‌ولێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌و دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ دەرکەوتووه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كوژراون هاوسه‌ری یه‌كترن".

پۆلیسی هه‌ولێر ناوی ژن و مێرده‌ كوژراوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (هۆگر طاهر) و (چنار صباح)ـن. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی چۆنێتی كوشتنیان و هۆكاره‌كانی كوشتنیان ئاشكرا بكه‌ن‌.

به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌، پۆلیس دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكه‌ کردووه‌ته‌وه‌ و ئێستا تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانبار و هۆکاری ڕاستەقینەی کوشتنی ئه‌و ژن و مێرده‌ن .